AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٨ ١٠:٠٣

جێگری ئەمینداری گشتی جمعیت العمل بەحرەین بۆ مێهر:

پەیامی چەند ڕەهەندی ئۆپراسیۆنی سپا بۆ ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ

پەیامی چەند ڕەهەندی ئۆپراسیۆنی سپا بۆ ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ

جێگری ئەمینداری گشتی جمعیت العمل الاسلامی بەحرەین وتی: پەیامی ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوە کە ئێران لە بەرانبەر ئاسایشیدا بێدەنگ نابێت و ئیزن نادات دوژمنەکانی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شێخ عەبدوڵڵا ساڵح جێگری ئەمینداری گشتی حەشیمەتی حەمەلی ئیسلامی بەحرەین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ئۆپراسیۆنی سەربازی سپای پاسداران بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە هەولێر و ئەدلەبی بریتی لە چەند پەیامی جیاواز بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان وەسف کرد و ئەو هەوڵەی تەنیا ڕێگاچارە بۆ بێداری نەزانەکان و کەوانەی هەمبەر ئاسایشی ناوچەکە بێ سەرەنجن، وەسف کرد.

دەقی گفتوگۆکە:

بە ڕای ئێوە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەی چۆن دەبێت؟

جێگای داخە کە وڵاتاگەلێک لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیش پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و ئەوە دەبێتە هۆی خەسار لە وڵاتانی دیکە و تەنانەت خۆشیان. هەمووی ئەمانە بەهۆی بەرژەوەندی بچووک یان بەرەوپێش بردنی پڕۆژەی شکست خواردووی سەربەخۆییە.

چەندین و چەند جار ئێران هۆشداریی دایە حکومەتی ناوەندی و هەرێم بەڵام گوێیان نەدایە. هەر بۆیە ئێران بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر خۆی هەوڵەکانی خستە گەڕ.

بە ڕای ئێوە ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ دوژمنانی ئێران و ئۆمەت ئیسلامی چ پەیامێکی هەبوو؟

ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە پەیامی جۆراوجۆری بۆ گرووپ و وڵاتانی جیاواز هەبوو. پەیامی بۆ عێڕاق ئەوە بوو کە ئێران وڵاتێکی دراوسێی عێراقە و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەکە بێت و سەرەنج نەدان بە دەستێوەردانی کەسانی دیکە لە کاروباری ناوچەکە کارێکی قبووڵ نەکراوە. حکومەتی عێراق ئەبێ بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی بگرێتە ئەستۆ و بە هیچ بیانوویەک کەمتەرخەمی نەکات لە ئاسایشی ناوچەکە.

پەیامەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوە بوو کە ئێران لە بەرانبەر ئاسایشیدا بێدەنگ نابێت و ئیزن نادات دوژمنەکانی لە هەرێم هەبن، جا ئەو دوژمنانە چ گرووپە تیرۆریستییەکان و جودایی خوازەکان بن یان وڵاتان و ڕژێمێک وەکوو ئیسرائیل.

پەیامی دیکەشی ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانە کە بۆ هەر کوێ بڕۆن شوێنتان دەگرین و تا کاتێک کە ئمانجی خراپیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی بۆ ئێران هەبێت ئاسایشیان نابێت. ئێران لە هەر کوێ بێت دوژمنەکانی شوێنگیری دەکات و بۆ ئاسایشی خۆیان و ناوچەکە چارەیەکیان جگە لە بەجێهێشتنی نییە.

News ID 48728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha