AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٢ ١٠:٥٧

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

یەمەن بەشێک لە ڕاستییەکان و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە

یەمەن بەشێک لە ڕاستییەکان و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا نرویجییەکەی، یەمەنی بەشێک لە ڕاستییەکان و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سپەن بارت وەزیری دەرەوەی نرویژ لە پێوەندی تەلەفۆنی، سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕی غەززە، هەڵەیەکی ستراتیژیکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پابەندی هەموو لایەنەکان بە ئاسایشی دەریاوانی، لەسەر هەوڵەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلستین وتی: یەمەن بەشێک لە ڕاستییەکان و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە و ڕێبەرانی یەمەنی بە جەخت لەسەر ئاسایشی دەریاوانی دەڵێن تەنیا ئەو کەشتیانەی کە بە ئامانجی پەرەپێدان بە شەڕ و ناردنی چەک دەنێردرێنە ئیسرائیل ڕادەگرن.

News ID 48652

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha