AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٦ ٢٠:٤٥

توکیا چەند ناوچەی نیشتەجێ بوونی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج

توکیا چەند ناوچەی نیشتەجێ بوونی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس نووسی: ئێوارە ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی چنێران و کنێران و وەسانی لە گەلی باڵەییان و ناوچەی زیونۆ لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و گوندی زێوکە و چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر بۆردومانکرد.

"بۆردومانەکان لە گوندی وەسان زیانیان بە باخێکی سێو گەیاندووە و لە گوندی گەڵاڵەش چەند پارچە بۆمبێک چوونەتە ناو ماڵەکانەوە و ترس دڵەڕاوکێ ی زۆری ناوگوندنیشینان درووست بووە.

News ID 48594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha