بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسی: شەهادەتی ئاغەی شێخ ساڵح ئەلعاروری و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە بەڕێزی ئیسلامعیل هەنیە و ئەندامانی ئەو بزووتنەوەی ئازادی خوازە و گەلی فەلەتین سەرەخۆشی دەکەم.
ناوبراو درێژەی دا: ئاوەها ئۆپراسیۆنێکی سووکانە و تیرۆریستی دەیسەلمێنێت کە ئیسرائیل دوای چەندین هەفتە جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و سەرەڕای پاڵپشتی ئەمریکا نەگەییشتووەتە هیچ یەکە لە ئەمانجەکانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: چالاکی ئاژاوەگێڕانەی ماشێنی تیرۆری ئەو ڕژێمە لە وڵاتانی دیکە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و هۆشداریی جیدی بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەیە.
Your Comment