AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٩ ٢٢:١٦

نووری مالیکی:

تا ئەمریکا نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت

تا ئەمریکا نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: حەشدی شەعبی بە فەتوای مەرجەعی باڵا پێکهێنراوە و بەبۆنەی ئەوانەوە عێراق پارێزراوە، تاوەکوو هێزە ئەمریکییەکانیش نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێکدا بۆ بۆنەی ساڵیادی فەرماندەکانی نەسر رایگەیاند: ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس جێیان نەهێشتوون و هێشتا هانیان دەدەن لە پێناو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و تیرۆر.

ئاماژەی بەوەشکردکە حەشدی شەعبی بە فەتوای دەسەڵاتی ئاینی باڵاو پێکهێنراوە و بۆ پاراستنی عێراق دابینکراون، ئەمڕۆش بەبۆنەی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبییەوە وڵات پارێزراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هێزە ئەمریکییانەی لەعێراق ماونەتەوە ئەرکیان راهێنانی سەربازی بوو، بەڵام ئێستا ناوچەکانی عێراق بۆردومان دەکەن و عێراقییەکان دەکوژن، تاوەکوو هێزە ئەمریکییەکان نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت.

News Code 48515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha