بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسداران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا بە سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی وتی: شەهادەتی ئەو سەردارە ئازیزە نیشانی دا کە شەڕ لەگەڵ دوژمنانی ئاسایش و سەربەخۆیی وڵات درێژەی هەیە.
سەردار شەریف بە ئاماژە بە هۆکارەکانی تیرۆری سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە سووریا، وتی: ئەو هەوڵە بێ بنەما بەهۆی شکستە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە غەززە بوو و ئەوان بۆ دەرچوون لە کێشەکانیان ئەو کارەیان ئەنجام دا و سپا هۆکاری ئەو تیرۆرە دەزانیت.
ناوبراو وتی: ئێران مافی تۆڵە کردنەوە بە خۆی دەدات و لە کاتی گونجاودا تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدە دەکاتەوە.
سەردار شەریف سەبارەت بە شێوەی تۆڵەی ئەو تیرۆرە وتی: تۆڵە تێکەڵێک لە هەوڵەکانی بەرەی بەرخۆدان و هەوڵەکانی سپا دەبێت.
Your Comment