AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٦ ١٦:٤٤

پاگەندەی وەزارەتی بەرگری تورکیا:

کوژرانی 8 ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

کوژرانی 8 ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کوژرانی 8 ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی کرد و هەپەگە کوژرانی 2 کەسی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا کوژرانی 8 ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە 8 هێزی سەربازی پەکەکە کە ناسراونەتەوە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە چنگی قفڵ، زاپ، ئاواشین و متینا لە هێرشی ئاسمانی کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا وردەکاریی لە کات و شوێنی وردی ئەو ئۆپراسیۆنە و شوناسی ئەو کەسانە بڵاو نەکردەوە.

News ID 48273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha