بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی تورکیا زیاتر لە 13000 پەنابەری سووریایی لەوانە ژنان و منداڵانیان لە مانگی نۆڤەمبەر لە ڕێگای سێ دەروازەی سنووری بابولسەلام، بابولهوا و گرێ سپی ، بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ناردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەگەلە پشت ڕاستیان کردووەتەوە کە لە ئەو ژمارەیە 4300 کەس لە دەروازەی گرێ سی، 4000 کەس لە دەروازەی بابولسەلام لە حەلەب و 5000 کەسیش لە دەروازەی بابولهوا لە ئەدلەبەوە نێردراونەتەوە بۆ سووریا.
Your Comment