AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٨:٢٥

ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ پاپ:

پاڵپشتی لە فەلەستین کردەیی کردنەوەی فەرمانی هەموو ئایینەکان لەوانە مەسێحییەکانە

پاڵپشتی لە فەلەستین کردەیی کردنەوەی فەرمانی هەموو ئایینەکان لەوانە مەسێحییەکانە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین کردەیی کردنەوەی فەرمانی هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکان لەوانە مەسێحییەکانە، دەسخۆشی لە ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان بۆ داواکاری بۆ ئاگربڕ لە غەززە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان، جەنایەتی ئیسرائیل لە شەهید کردنی نزیک بە 10 هەزار کەسی گەورەترین کۆمەلکوژی سەدە وەسف کرد و زیادی کرد: وڵاتانی پاڵپشتی ئەو ڕژێمە لە بەرانبەر جەنایەتە تۆقێنەرەکان چ وەڵامێکیان هەیە بۆ خەڵکی جیهان.

سەرۆک کۆماری ئێران جەنایەتی ئیسرائیل لەوانە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی و کەمپی جبالیای نمانەی ئاشکرای جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی وەسف کرد و بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاپارتاید وەسف کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وتی: بوردمانی کڵێسەی غەززە و لەناوبردنی ئەو میراتی مێژووییەی گەلی فەلەستین نمانەی ئاشکرای ئاپارتاید نەک لە دژی موسڵمانان بەڵکوو لە دژی دینە ئیلاهییەکانە کە بە پشتیوانی ئەمریکا و چەند وڵاتی ئەورووپی ئەنجام دەدرێت.

ڕەئسی لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین کردەیی کردنەوەی فەرمانی هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکان لەوانە مەسێحیەکانە، بۆ داواکاری پاپ فڕانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربڕی بەۆەلە، دەسخۆشی کرد.

News ID 47938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha