AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٩ ١٤:١١

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆگی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:

مامەڵە بە دۆلار لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا

مامەڵە بە دۆلار لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا

لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکان کار بە دیناری عێراقی دەکرێت و ھەموو ئەو مامەڵانەی پێشتر بە دۆلار بوون، دەکرێنە دینار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند: حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیاری دەرکردووە کە پێویستە ھەموو مامەڵە فەرمییەکان لە عێراق بە دیناری عێراقی بکرێن نەک دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سبەی چوارشەممەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و ھەموو ئەو دەروازانەی مامەڵەیان بە دۆلار بووە، دەکرێنە دینار و دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دەشڵێت، "ھەموو دەروازەکان دەگرێتەوە و لە سبەی بەدواوە ھەموو مامەڵەیه‌کی دۆلار بە دینار دەبێت بکرێت، بەپێچەوانە هەر دەروازە و خاڵیکی گومرگ پابەند نەبێت بە بڕیارەکەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردووشدا بەڕێوەبەری بەشی تاوانە رێکخراوەییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەڵیننامە بە زیاتر لە ١٨ هەزار بازرگان پڕکراوەتەوە کە مامەڵە بە دۆلار نەکەن و لەبەرامبەردا دینار بەکاربهێنن وەک رێکارێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار.
News ID 47867

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha