بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشووری، وتی: لە هەڵوێستی تۆکمەی گەل و حکومەتی ئەفریقای باشوور لە پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرەوڕوو بوونەوەی ئاپارتاید لە دژی گەلی فەلەستین دەسخۆشی دەکەین.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە غەززە دەیبینین شەڕی بە وەکالەتی ئیسرائیلە کە بە نوێنەرایەتی لە ئەمریکا لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی: دەمەوێت لە ئەم ڕێگایەوە بە دەنگی بەرز ڕایبگەیێنم کە ئەمڕۆ ناوچەکە وەکوو بەرمیلی مادەی تەقەمەنی وایە و هەر جۆرە لێکدانەوەیەکی هەڵە لە درێژەی ئەو شەڕە، کۆمەڵکوژی و کوشتوبڕ و کۆچاندنی زۆرەملێ دانیشتووانی غەززە دەتوانێت لێلەوتەی قورسی بەدواوە بێت.
Your Comment