AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٤ ٠٩:٣٥

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران:

وڵاتانی ڕۆژاوایی لەرێگای ئاژانسەوە گوشار دەخەنە سەر ئێران

وڵاتانی ڕۆژاوایی لەرێگای ئاژانسەوە گوشار دەخەنە سەر ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وێڕای ڕەنخە لە ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژاوایی وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی بە گوشاری سیاسی و پشت بەستن بە گەمارۆکان تێدەکۆشن لە دەفرایەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ گوشار لەسەر ئێران کەڵکوەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

محەمەد ئیسلامی داوای لە گرۆسی کرد کە بە پاراستنی بێ لایەنی و تەکنیک ئیزن نەدات کە ئەو وڵاتانە لە ڕاپۆرتەکانی ئاژانس وەکوو بیانوویەک بۆ گوشار لەسەر ئێران کەڵکوەربگرن.

ئیسلامی بە ئاماژەدان بە دەفرایەتی بەربڵاوی تەلنۆلۆژیا و پیشەی ئەتۆمی لە ئێران کە بۆ خزمەت بە خەڵک کەڵکوەردەگیردێت، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی بۆ لە بەردەست نانی ئەو دەفرایەتییە یەکسان لەگەڵ بەرنامەیکانی ئاژانس و بە مەبەستی خزمەت بە ،رۆڤایەتی لە شوێنەکانی دیکەی جیهان ئامادەیە.

هەروەها وتیشی کە گوشارەکانی ڕۆژاوا لەسەر ئێران بێ ئەنجامە و کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نایانهێڵێتەوە.

News ID 47447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha