بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی ئەلعلاق سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی عێڕاق لە لێدوانێکدا وتی: بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی ڕێگایەک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان بانکەکانی عێراق و هاوتا دەرەکییەکانیان لە دانوستانی بازرگانی.
ئەلعلاق زیادی کرد: لە ئێستادا ڕێگا بۆ بەکارهێنانی دراوی جیاواز لەوانە درهەمی ئیمارات، لیری تورکیا، ڕووپییەی هیند و یۆرۆ کراوەتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: ساڵی داهاتوو هەموو دانوستانە ناوخۆییە بازرگانییەکان بە دینار دەکرێت و دۆلار تەنیا بۆ موسافرەکان بەکار دێت.
Your Comment