بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ چوارشەمە 15ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ رۆژی ئەربەعین ، بەجێماوان لە پیاسە بەرەوکەربەلا، لە شارەکانی خۆیاندا بۆ زیندوو کردنەوەی یادی چلەی ماتەمینی ئیمان حسێن هاتنە سەر شەقامەکان و هاواری یا حسێن یان بەرز کردەوە.
لە شارە کورد و سوننە نشینەکانی ئێرانیش وەکوو هەموو شارەکانی وڵات هۆگران و عاشقانی ئەهلی بەیت یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنیان کردەوە.
لە شاری سنە ئەم رێپێوانە لە شەقامی شەهیدان شبلی و لە بەردەم مەهدیەی سنە تاکوو شەقامی تاڵەقانی و بەردەم حسێنیەی سنە بەڕێوە چوو.
لە دیکەی شارەکانی کوردستانیش هەر بەم شێوە پیاسەی ئەربەعین بەڕێوەچوو.
Your Comment