بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتر نووسی: ڕێککەوتنی ئەم دواییە تاقی کردنەوەی دووبارەی ئەمریکایە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختی کرد: لە سەر ڕێگای دروستی دیپلۆماسی، هەوڵ بۆ نەهێشتنی گەمارۆکان و گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر ئێران درێژەی هەیە.
شیاوی ئاماژەیە پێنج شەمە 19ی گەلاوێژ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند پڕۆسەی ئازاد کردنی چەند میلیار دۆلار لە داهاتە بلۆکە کراوەکانی ئێران دەستیپێکردووە.
Your Comment