AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٤ ١٣:٠٠

چاودێرێکی سیاسی بۆ مێهر:

ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن ئێران شڵەژاو و نائەمن نیشان بدەن

 ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن ئێران شڵەژاو و نائەمن نیشان بدەن

چالاکێکی سیاسی وتی: ڕووداوێک کە لە شاچراغ ڕووی دا درێژەی ڕێگایەکەیە کە مووساد و سیا لە ڕابردوودا دەڕۆشتن و لە ڕێگای داعشەوە هەوڵ دەدەن کە ئێران نائەمن نیشان بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبلوفەزل حەسەن بەیگی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس سەبارەت بە پیلانەکانی دوژمنان لە دژی ئێران و ڕووداوی تیرۆریستی شاچراغ وتی:ڕووداوێک کە لە شاچراغ ڕووی دا درێژەی ڕێگایەکەیە کە مووساد و سیا لە ڕابردوودا دەڕۆشتن و لە ڕێگای داعشەوە هەوڵ دەدەن کە ئێران نائەمن نیشان بدەن و بەتواوەتی ئاساییە لە ئەو دۆخەدا هەر کسێک دەتوانێت بە شێوەی تاکەیی ئۆپراسیۆنێک ئەنجام بدات.

ناوبراو سەبارەت بە ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان وتی: هێزە ئەمنییەکان بەتواوەتی ئامادەن و خێرا ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن هەر ئەو کە لە ڕووداوەکەی شیراز بینیمان کە هێرشبەرەکەیان دەستگیر کرد. بە دەستگیر کردنی ئەو کەسە تیرۆریستییە بەتواوەتی ڕوون بووەتەوە کە داعش لە پشت ئەو بابەتەوە بوو.

ناوبراو وتی: داعش بەرهەمی دەستی مووساد و سیایە و ئێستاش کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە قسەی یەکەم دەکات و وڵاتێکی ئەمنە هەوڵ دەدەن کە لە جیهاندا بڵاو بکەنەوە کە ئێران وڵاتێکی نائەمنە و پێگەی ئێران لە ئاستی جیهاندا بپێکن .

دەیانەوێت بەر بە سەرمایەدانەری دەرەکی لە ئێران بگرن

حەسەن بەیگی وتی: دوژمنان بە نائەمن نیشاندانی ئێران هەوڵ دەدەن بەر بە سەرمایەدانەری لە ئێران بگرن و خەسار لە ئابووری ئێران بدەن بەڵام بە وشیاری خەڵک ئەو پیلانەش پووچەڵ دەبێتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد کە ئێمە هەرگیز ئیزن نادەینە پارت، گرووپ و کەسانێک کە دەیانەوێت ئێران دابەش و تووشی بشێوی بکەن، بەرژەوەندی نەتەوەیی بکەنە قوربانی بەرژەوەندی تاکەیی و تەنانەت ئەگەر تا ئێستاش لەگەڵ ئەو دەستە مێدیا و گرووپانە بەرەوڕوو نەبووینەتەوە لەمەوبەدوا دەبینەوە.

News ID 46971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha