AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٠ ٢٠:٥٦

بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان؛

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە پێنجوێن کردە ئامانج/ کوژراو هەیە

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە پێنجوێن کردە ئامانج/ کوژراو هەیە

فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی لەسنوری پێنجوێن كردە ئامانج و بەوهۆیەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و چەكدارێك و شۆفێرەكەی گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژەتیرۆری كوردستان (CT) رایگەیاند:دژەتیرۆری كوردستان (CT) لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە گوێرەی زانیارییەكانیان ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیك ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی كردە ئامانج.

سەبارەت بە زیانەكانیش، دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرایكردوە، "بەهۆی بۆردومانەكەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و چەكدارێكی دیكە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە".

پێشتر خەندان لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای پێنجوێن- سەیدسادق لەنزیك ملەكەوە كرایە ئامانج و بەوهۆیەشەوە سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە كە سێ كەس بون گیانیان لەدەستدا.

News ID 46923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha