AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١١ ١٧:٣٦

تورکیا تۆپبارانی هەرێمی کوردستانی کرد

تورکیا تۆپبارانی هەرێمی کوردستانی کرد

سوپای تورکیا تۆپبارانی چەند شوێنێکی سنوری قەزای سیدەکان دەکات‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا تۆپبارانی چەند شوێنێکی سنوری قەزای سیدەکان دەکات‌و ئاگر لەشوێنەکانیش کەوتۆتەوەو تائێستا كۆنترۆڵنه‌كراوه‌.

سەرچاوەیەک لەدەڤەرەکە بۆشارپرسی ئاشکرا کرد، "تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیا سۆرك‌و تارستان‌و کوێستانی ڕۆبی ڕواڵ تۆپباران کرد، بەوهۆیەوە ئاگر لەدارستان‌و ژینگەی سنورەکە کەوتۆتەوە تائێستاش بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشدا، "تۆپبارانەکە ناوە ناوە دەنگی دەبیسترێت‌و ماوەی چەند کاتژمێرێك تۆپبارانەکە بەردەوامبوو ئێستاش ئاگر نەکوژاوەتەوە"

News ID 46822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha