به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیکی ڕۆسیا، ڤلادمیر پووتین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسێکی کۆماری ئازه‌ربایجان جه‌ختی کرد که ڕووسیا بڕیاره ۲.۲ ملیار یۆرۆ بۆ دابین کردنی بودجه بۆ ئێزگه‌یه‌کی گه‌رمایی و کاره‌بایی بۆ ههێڵه شهمهندهفڕییهکان به ئێران قه‌رز بدات.
پووتین ڕوونی کرده‌وه که ڕووسیا یارمه‌تی تاران ده‌دات تاکوو به‌رجام به ته‌واوی جێبه‌جێ بکات و به‌شێک له‌م یارمه‌تییه‌ش پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و گۆڕینی یۆرانیۆمه بۆ ئیزۆتۆپه سه‌قامگیره‌کان ده‌بێت.
ئه‌و هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماژه به‌م بابه‌ته که یه‌که‌مین ئێزگه‌ی ناڤۆکی ئێران؛ یانی هه‌مان ئێزگه‌ی ناڤۆکی بووشهر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌کنۆلۆژیای ناڤۆکی ڕووسیا چالاکی ده‌کات، جه‌ختی کرد که مسکۆ له به ئه‌ندام بوونی تاران له ڕێکخراوی هاوکارییه‌کانی "شانگهای" پشتیوانی ده‌کات.
شایانی باسه که پووتین ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ باکوو، پایه‌ته‌ختی ئازه‌ربایجان ئه‌نجام دا، ئه‌مه سه‌فه‌ره به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئازه‌ربایجانی و ئێرانیه‌که‌ی خۆی له ڕۆژی ۸ی ئاگوست ئه‌نجام بوو.
Your Comment