بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترفاکس، میخائیل بوگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا، ئەمریکای لەمپەری سەرەکی بۆ ڕێککەوتنی نێوان کورد و حوکمەتی ناوەندی وەسف کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پاڵپشتی لە هەندێک ڕێکخراوی کوردی لە سووریا، کە قبووڵ نەکراویشە، بووەتە لەمپەرێک لە سەر ڕێگای هاوکاری ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا.
بوگدانۆف جەختی کرد کە ئەوە پێشێل کرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.
هەروەها وتی کە ڕووسیا دەیەوێت پرسی کوردی سووریا لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکرێت بەڵام ئەمریکا نایەوێت ئەوە جێبەجێ بکرێت و ئیزنی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ناداتە هاوپەیمانە کوردەکانی خۆی.
Your Comment