AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٧ ١٤:٢٤

سەرلەشکەر سەلامی:

تەکنۆلۆژیای چێ کردنی مووشەکی هایپێرسۆنیک بۆ زۆربەی وڵاتەکان نەناسراوە

تەکنۆلۆژیای چێ کردنی مووشەکی هایپێرسۆنیک بۆ زۆربەی وڵاتەکان نەناسراوە

فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی مووشەکی هایپێرسۆنیکی فەتاح جەختی کرد: ئەو تەکنۆلۆژیایە بۆ زۆربەی ولاتەکانی جیهان نەناسراوە بەڵام لەلایەن لێزانانی ئێرانەوە چێ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە مووشەکی فەتاح وتی: مووشەکی فەتاح بە پێچەوانەی مووشەکە ئاساییەکان دەتوانێت شوێنی جووڵەکەی لە گەردوون بگۆڕێت و لە داوی سیستەمی دژە مووشەکی خۆی ڕزگار بکات.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو تەکنۆلۆژیا بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان نەناسراوە بەڵام لەلایەن لێزانانی پابەندی ئێرانوە چێ کراوە.

هەروەها وتیشی: ئێمە لە ڕیزی چوار وڵاتی سەرووی جیهانین کە ئەو تەکنۆلۆژیایەمان هەیە.

News ID 46199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha