AP ١٤٠٢ گوڵان ٣٠ ١٤:٥٩

کارناسێکی پرسە سیاسییەکان بۆ مێهر:

گرووپە چەکدارە دژە ئێرانییەکان گوێڕایەڵی هەولێرن

گرووپە چەکدارە دژە ئێرانییەکان گوێڕایەڵی هەولێرن

کارناسێکی پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە وتی: جێگیر بوونی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نیشانەی ئەوەیە، ئەو گرووپانە گوێڕایەڵی هەولێرن.

عەلی مووسەوی خەڵخاڵی کارناسی پرسەکانی ناوچەکە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: گرووپە دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان جێگیرن و پەیوەندی تۆکمەیان لە گەڵ هەرێم هەیە و کەڵک لە ئیمکاناتی هەرێمی کوردستان دەبەن.

خەڵخاڵی سەبارەت بە بانگهێشت کردنی باڵوێزی عێراق لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێران بە پێشێل کرانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق سەبارەت بە گرووپە چەکدارە دژبەرەکان، ڕایگەیاند: وادیارە دەبێ جیاوازی دانین لە نێوان دەوڵەتی عێراق و ناوچەی هەرێمی کوردستان. چونکوو هەرێم لە زۆر بابەتدا هەولێر سەربەخۆ بڕیار دەدات و تەنانەت دژی بەرژەوەندی دەوڵەتی ناوەندی عێراق کار دەکات.

وتیشی: زۆرجار هەڵسوکەوتی وامان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بینیوە کە دژی سیاسەتە گشتییەکانی عێراق بووە .

ئاماژەشی بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیسرائیل کردووە لەم ساڵانەی دواییدا کە دژی سیاسەتی عێراق بووە.

مووسەوی خەڵخاڵی جەختی کرد: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەڵسوکەوتێک دەکەن کە لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتی بەغدا پێوشوێنگیری دەکات یەکناگرێتەوە ؛ وەکوو ئەو کارەی لەم ڕۆژانەدا لە ڕێوڕەسمێکدا کرا.

هەرێمی کوردستان بە ئەنقەست هەندێ بەڵێنی خۆی جێبەجێ ناکات

هەروەها سەبارەت بە لەمپەرەکانی بەردەم ڕێککەوتننامەیئەمنی ئێران و عێراق وتی: لەمپەڕ خودی هەرێمی کوردستانە؛ واتا ئەگەر ئیرادەی سیاسی ببێت لەمپەڕێکی گەورە نییە. هەر بەو شێوەیە کە هەرێمی کوردستان هەرکات بەڵێن بە دەوڵەتی تورکیا دەدات بە گوێرەی بەڵێنەکەی دەجووڵێتەوە.

جەختیشی کرد : هەرێمی کوردستان هەمیشە بەڵێنی بە ئێران داوە و هەندێکی جێبەجێ دەکات و هەندێکیشی بە ئەنقەست پشت گوێ دەخات تاکوو گوشار بخاتە سەر ئێران و بتوانێ داخوازییەکانی دەستەبەر کات.

ئەو کارناسە راشیگەیاند پێناچێت دەوڵەتی ناوەندی عێراق چەک بەو‌گروووپە دژبەرانەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دابنێت.

ئەوەشی وت کە هەرێمی کوردستان قبووڵی کردووە هێزەکانی ئەرتەشی عێراق لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا لەگەڵ عێراق جێگیر ببەن بەڵام دەبێ ببینین ئەمە بە کردەوە روو دەدات یان تەنیا بانگەشەی میدیایی و پڕوپاگەندەیە و تیروریستان لە سنووری ئێران دوور ناکرێنەوە.

News ID 46038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha