AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٨ ١١:٢٠

کەنعانی:

گرووپی حەوت ئەبێ هاوکاری لەگەڵ پێشێل کارانی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران رابگرێت

گرووپی حەوت ئەبێ هاوکاری لەگەڵ پێشێل کارانی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران رابگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەندامانی گرووپی حەوت ئەبێ هەمبەر پێشێل کاری ئاشکرا و هەوڵی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان، وەڵامدەری خەڵکی ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزیرانی کاروباری دارایی و سەرۆکەکانی بانکی ناوەندی گرووپی حەوت لە نیگاتای ژاپۆن، وتی: ئێمە ئەو بەشە لە بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی گرووپی حەوت کە تۆمەتی بەتواوەتی بێ بنەما و بنەڕەت لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن، بە وتندی ئیدانە دەکەین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە ئەو گرووپە بەم شێوەی دەخەینە بەردەنگەوە کە لە جیاتی تۆمەتی بێ بنەما، کردەوەی جێگای داخی خۆیان لە هاوڕێیەتی و هاوکاری لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا کە پێشێل کرانی بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لە دژی گەلی گەورەی ئێرانە ڕابگرن.

News ID 46021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha