بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئینتسار جەزایری ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان دەمێکە خەریکی قاچاخی نەوت بە نرخی کەم بە ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکەیە کە هێشتا نادیارن.
ناوبراو زیادی کرد: هەرێمی کوردستان بەس قاچاخی نەوت ناکات، بەڵکوو دیکەی بەرهەمە نەوتییەکانیش بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق قاچاخ دەکات.
جەزایری بە وتنی ئەوەی کە دادگای فیدراڵ و وەزارەتی نەوتی عێراق ئێستا بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیسی قاچاخی نەوتی هەرێم، داکۆکی دەکەن، زیادی کرد: ئەو ڕێژە پارەیەی کە هەرێم دوای جێبەجێ کردنی فەرمی ڕێكکەوتنی نەوتی خۆی ئەبێ بیگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بە گوێرەی نرخی جیهانی لە ساڵانی ڕابردوو کە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بووە، لە ڕۆژدا 36 دۆلار بەراورد کراوە.
Your Comment