AP ١٤٠٢ گوڵان ١٨ ١٦:٢١

سەرۆک کۆماری ئێران:

دەسەڵاتی نوێ لە جیهاندا سەرهەڵدەدات/ دۆخی سووریا دەسەلمێنێ بەرخۆدان لۆژیکی و عاقڵانە بوو

دەسەڵاتی نوێ لە جیهاندا سەرهەڵدەدات/ دۆخی سووریا دەسەلمێنێ بەرخۆدان لۆژیکی و عاقڵانە بوو

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دۆخی ئێستای سووریا دەسەلمێنێ بەرخۆدان لۆژیکی و عاقڵانە بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی سووریر وتی: ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەرخۆدانەوەیە کە دۆخی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ڕەئیسی وتی: دۆخی سووریا ئەزموونێکی گرینگە کە پاش 12 ساڵ بەرخۆدان لە بەرانبەر فیتنەگەرییەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دۆخەکە تەواو جیاوازە.

وتیشی: ئەمرۆ چی دیکە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی و رژێمی زایۆنی پێگەیان وەکوو رابردوو نییە و دەسەڵاتە نوێییەکان لە جیهاندا خەریکن سەرهەڵدەدەن.

رەئیسی لەم گفتوگۆیەدا باسی لە پەیوەندی مێژوویی ئێران و سووریا و داهاتوویی روونی پەیوەندییەکانی دوو وڵات کرد.

هەروەها بابەتی داهاتووی بەرەی بەرخۆدان، پەیوەندی تورکیا و سووریا و هاوکاری ئابووری وبازرگانی نێوان تاران و دیمەشق لە داهاتوو و ئێستاش تەوەرێکی دیکە بوو.

News ID 45934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha