AP ١٤٠٢ گوڵان ١ ٠٨:٠٥

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛

گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان

گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە رێکارەکانی جێبەجێ کردنی خێرای رێککەوتنەکانی نێوان تاران و ڕیاز قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە پیرۆزبایی کردنی جەژنی ڕەمەزان، باسی لە شێوازی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی نێوان دوو وڵات کرد.

پێشتر ئێران و عەرەبستان ئامادەیی خۆیان بۆ نەهێشتنی لەمپەڕەکانی بەردەمیان بۆ تۆکمەکردنی هاوکارییەکانیان دەربڕیبوو.

وەفدی دوو وڵات لە چەند دیداردا ڕێککەوتوون لە سەر گەشەدان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری، بازرگانی و سەرمایەدانەری، گەشتی راستەوخۆ و پێدانی ڤیزای عومرە و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری هاوبەشی نێودەوڵەتی.

News ID 45754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha