بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و کۆماری ئازەربایجان و گەڵاڵەیی پاگەندەیی بێ بنەما لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان، لە تویتەر نووسی: داوامان لە دەوڵەتی ئازەربایجان کرد سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئازەربایجان بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو لە دژی ئێران شرۆڤە بدات. وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە وەڵامدانەوە خۆی بوارد و باسی تۆمەتدانی نوێ لە دژی ئێرانی کرد. ئایا بەردەوام بوونی بێدەنگی، مۆرێکی پشت ڕاست کردنەوە لەسەر قسەکانی هاوبەشی سترتایژیی باکوو نییە؟
ناسر کەنعانی درێژەی دا: ئیسرائیل لە نزیک بوونەوە بە وڵاتانی موسڵمان، ئامانجێک جگە لە دروست کردنی کێشە و چەند دەستەیی لە ئۆمەتی ئیسلامی بۆ بەدی هێنانی بەرژەنوەدی خۆی نییە.
ناوبراو زیادی کرد: ە برا و خوشکەکانی موسڵمانمان لە ئازەربایجان دەڵێم نیسبەت بە ئامانجی ڕاستەقینەی دوژمنی ئیسرائیلی وشیار بن.
بۆچوونی ئێوە