بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەئاماژە بە هێرشی درۆنی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای قامیشلۆ-تربەسپی کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەک و بریندار بوونی هێزی ئاسایش، ڕایگەیاند کە حکومەتی تورکیا سەرەڕای کارەساتی بوومەلەرزە هەر درێژە دەداتە دوژمنایەتیی لەگەڵ گەلی کورد.
کۆبانێ بە بڵاو کردنەوەی تویتێک ڕایگەیاند کە لە دۆخێکدا کە دیان هەزار کەس بەهۆی ترس لە بوومەلەرزە لە دەرەوەی ماڵەکانیان ژیان دەکەن و دەیان هەزار کەسیش لە بوومەلەرزە گیانیان لەدەست داوە، حکومەتی تورکیا بە بێ لەبەرچاوگرتنی کارەساتەکە هێشتا درێژە دەداتە دوژمنایەتیی لەدژی گەلی کورد.
Your Comment