بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران کە وەکوو میوانی یازدەیەمین کۆبوونەوەی فەرمی مەجلیسی خوبرگان بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەی کرد، وتی: شوکر بۆخودا شۆڕشی ئیسلامی سەرەڕای دوژمنیاەتی دوژمنای ئیسلام و لە سەروویانەوە ئەمریکا و ئیسرائیل، بە گوەڕەوە درێژەی هەیە و سەرچاوەی کاریگەرییەکان لە ناوچەکە و جیهانە .
فەرماندەی هێزی قودسی سپا بە ئاماژە بە دانپێدانانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەسەر تێچووی 7 هەزار ملیار دۆلاری لە ناوچەکە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرهەنگی شۆڕشی ئیسلامی بووە هۆی شکستی ئەو سەرمایەدانەرییە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ستراتیژی ئەمریکییەکان کە بە هاوکاری هەندێک وڵاتانی ناوچەکە پێک هات و بووە هۆی دروست بوونی دیاردەیەکی مەترسیدار وەکوو داعش و زیادی کرد: مۆدێلی لادەرانەی داعش کە کۆپییەکی ساختە لە بەرەی بەرخۆدان بوو ئەو دەفرایەتییەی هەبوو کە دۆخی ناوچەکە بە شێوەی دڵخوازی ئەمریکییەکان بگۆڕێت، بەڵام گیانفیداییەکانی شەهید سولەیمانی و هاوڕێکانی ئەو پیلانە گەورەیەیان پووچەڵ کردەوە.
Your Comment