AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١ ١١:٣٢

سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان هەواڵی دا؛

کەسانێک کە لە کوژرانی گەنجە سەقزییەکە دەستیان هەبووە سزا دەدرێن

 کەسانێک کە لە کوژرانی گەنجە سەقزییەکە دەستیان هەبووە سزا دەدرێن

سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان وتی: بە سکاڵای دایک و باوک، دۆسیەی دادوەری کوژرانی گەنجە سەقزییەکە لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای سەقز پێک هاتووە و پۆلیسێک دەستگیر کراوە و خراوەتە زیندانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێنی سەبارەت بە کوژرانی موختار فەتحی گەنجی خەڵکی شاری سەقز ڕایگەیاند: دەستبەجێ دوای ئەو رووداوە، دادستێنی شاری سەقز دزەی کرد و لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای سەقز دۆسیەی دادوەری پێک هاتووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕێکەوتی 29 ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە بەروەڕوو بوونەوەی هێزی ئینتزامی شاری سەقز لەگەڵ کەسە کوژراوەکە واتا موختار فەتحی ئەو کەسە بە دەسڕێژی گوللە دەکوژرێت.

سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان وتی: بە سکاڵای دایک و باوک، دۆسیەی دادوەری کوژرانی گەنجە سەقزییەکە لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای سەقز پێک هاتووە و پۆلیس ێک دەستگیر کراوە و خراوەتە زیندانەوە.

ناوبراو هەروەها هەرجۆرە دروست کردنی کەش و بڵاو کردنەوەی دەنگۆی مێدیا دژبەرەکان و دژە شۆڕش لە سەر ئەوەی کە ئەو کەسە بەهۆی نووسینی دروشم کوژراوە، وەدرۆ خستەوە.

News ID 45156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha