AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٧ ١٠:٢١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە بەیاننامەی تروئیکای ئەرووپایی و ئەمریکایی سەبارەت چالاکی ئەتۆمی لە فێردۆ

کاردانەوەی ئێران بە بەیاننامەی تروئیکای ئەرووپایی و ئەمریکایی سەبارەت چالاکی ئەتۆمی لە فێردۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی تروئیکای ئەرووپایی و ئەمریکایی سەبارەت چالاکی ئەتۆمی لە فێردۆ رایگەیاند کە ئەم بابەتە بە ئاژانس راگەیێندراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی تروئیکای ئەرووپایی و ئەمریکایی سەبارەت چالاکی ئەتۆمی لە فێردۆ وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم بابەتە ئاگادار کراوەتەوە.

کەنعانی وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد لە فێردۆ لە مێژووی 17ی نۆوامبری 2022 بە ئاژانس راگەیێندراوە و هەموو حاڵەتەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە پرسیارنانەی زانیاری داڕشتندا تۆمار کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : لە چاودێری ئەم دواییەدا لە ژانویەی 2023، هیچ کارێکی نوێ و پێچەوانەی راگەیێندراوی پێشوو رووی نەداوە کە پێویستی بە راگەیاندن بە ئاژانس بێت.

News ID 45012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha