AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣ ١٤:٥٤

کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:

گۆڕینەوەی پەیامەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی هەیە

گۆڕینەوەی پەیامەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: گۆڕینەوەی پەیامەکان لە ڕێگا جیاوازەکانەوە دریژەی هەیە و لە جێگای خۆیەتی. بابەتی ناڤۆکیش بەس بابەتی ئێران نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: داواکارییە داراییەکانی ئێران لە کۆریای باشوور مافی یاسایی گەلی ئێرانە. ئەو داواکارییە پێوەندی بە هیچ دۆسیە و بابەتێکەوە نییە و دەوڵەتی کۆریای باشوور بەرپرسە لە بەرانبەردیدا.

دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نییە

کەنعانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا و هەروەها هەندێک هەوال سەبارەت بە دیداری دوو بەرپرسی ئێرانی و ئەمریکی وتی: شرۆڤەکانی وەزیری دەرەوە بەس بوو لە ئەو بارەوە.

ناوبراو زیادی کرد: گۆڕینەوەی پەیام لە ڕێگا جیاوازەکانەوە درێژەی هەیە و وەکوو خۆی ماوەتەوە. بابەتی ناڤۆکی بەس بۆ ئێران نییە. هەر ئەو جۆرە کە وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند ئاغەی بورل لە ئەو پێوەندییەدا لەگەڵ لایەنی ئێران و ئەمریکی لە پێوەندیدایە و لە ئەو چوارچێوەدا گۆڕینەوەی پەیام و ڕوانگەکانی درێژەی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕەوتی شوێنگیری بابەتی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە درێژەی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: دانوستانی راستەوخۆی دوولایەنەمان لەگەڵ ئەمریکا نییە

کەنعانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئیران لە ئێن پی تی وتی: ئەوەی کە پێوەندی بە بابەتی گەمارۆی سپاوە هەیە هەوڵێکە کە پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجامی دا هەرچەندە کە بەس لە ئاستی پێشنیارێکدایە بۆ ئەنجومەنی ئەورووپا بەڵام ئێران ئەوە ئیدانە دەکات و بەتواوەتی ڕەتی دەکاتەوە.

هۆشداریی پێویستمان دایە ئەورووپا

ئێران لە ڕێگای بورل و سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپاوە هۆشداریی پێویستی دایە یەکێتی ئەورووپا و نیسبەت بە پاشهات و لێکەوتە پێش بینی نەکراوەکانی هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکیەوە یەکێتی ئەورووپا هۆشداریی جیدی دراوە.

پێوەندی لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانس درێژەی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزری ئەتۆمی وتی: بەڕێز گرۆسی بەرپرسی قسە کردن سەبارەت بە بابەتی دانوستانی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان نییە. هاوپەیوەند بە هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس، ئیران هێشتا دریژە دەداتە هاوکاری سازێنەر لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی مافییەک کە وەکوو ئەندامێک هەیەتی و پابەندەی بەڵێنەکانیەتی و درێژە دەداتە هاوکارییەکانی.

هەڵوێستی ئەرێنیمان لە لایەن بەرپرسانی عەرەبستانەوە بیست

ناوبراو سەبارەت بە دوایین دۆخی گۆڕانکارییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: هەڵوێستی ئەرێنیمان لە بەرپرسانی عەرەبستانەوە بیست و دەسخۆشیان دەکەین و ئەوە نیشانەیەکی ئەرێنییە و لە چوارچێوەی ڕوانگەی ئێران بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان دەچینە پێشەوە.

News ID 44849

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha