بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: شەڕی رۆژاوا دژی ئێران وەکوو رابردوو ئاکامەکەی هەر شکست هێنانی ئەوانە.
کەنعانی هەروەها نووسی: خۆپیشاندان، نارەزایەتی ، شەڕ و توندوتیژی لە پاریس، لەندەن و تێلاڤیڤ! بەڵام میدیاکانی ئەوان باسی نارەزایەتی لە ئێران دەکەن کە سەرەرای هەوڵی رۆژاوا بۆ بووژاندنەوەی، زیاتر لە مانگێکە کوژاوەتەوە.
Your Comment