بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رأی ئەلیەوم لە دەقێکدا لە نووسینی فەیاز ئەلعەبد قازان لە ژێر ناوی" ئەوان دەتوانن شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکەن بەڵام توانی ڕاگرتنی ڕاگرتنیان بێ شکست هێنان نییە" هێناویە: من وەکوو شرۆڤەکاری گۆڕانکارییەکانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێم وانییە جۆ بایدن ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە زایۆنی بوونی خۆی لە سەفەر بۆ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی شانازیی دەکرد، بە خستنەڕێی شەڕ لە دژی ئێران، لەسەر شانسی کەمی خۆی بۆ هەڵبژاردنەوەی دووبارەی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا قومار بکات.
ناوبراو بە پێی سەرقاڵی ئەمریکا بە دۆسیەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەنووسێت: خەڵکی ئەمریکا توانی تەحەمول کردنی تێچووەکانی شەڕی نوێ لە دژی ئێرانیان نییە بە تایبەتی ئەوەی کە ئەو شەڕە ڕەوتی هەڵاوسان لە ئابووری ئەمریکا چڕ دەکاتەوە و دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و هەڕەشەیەک بۆ سەر ناردنی بۆ ئەمریکا و جیهانیش.
رأی ئەلیەوم لە درێژەدا هێانویە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئیسرائیل دەتوانن بۆ کردنە ئامانجی ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران پلان دابڕێژن، بەڵام کێ دەتوانێت ئەوە مسۆگەر بکات کە وەڵامی ئێران سنووردار بێت و ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل، کێڵگە نەوتییەکانی کەنداوی فارس و سەربازانی ئەمریکا لە سووریا، عێراق و تەنانەت یەمەنیش نەکاتە ئامانج.
Your Comment