AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٣ ١٧:٢٨

داگیرکاریی تورکیا لە هەرێم کۆتایی نایێت؛

بریندار بوونی دوو شوان لە برادۆست بە تەقەی سوپای تورکیا

بریندار بوونی دوو شوان لە برادۆست بە تەقەی سوپای تورکیا

کەمێک پێش ئێستا، بەهۆی تەقەی سوپای تورکیا دوو شوانکاری سنوری برادۆست برینداربوون .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پامنێری شارپرێس لە دەڤەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خەلیفانی سنوری قەزای سیدەکان،بەهۆی تەقەی هەمەڕەکی سوپای تورکیا دوو شوانکار برینداربوون .

ئاماژەی بەوەشدا، لە بنکەی تەندروستی سیدەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراون .

پەیامنێری شارپرێس وتیشی، شوانکارەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 18 ساڵ دایە بەناوەکانی بەهجەت ئاود و نازم مراد خەلکی گوندی خەلیفان.

News ID 44742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha