AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٠ ٠٩:٢٥

نوێترین گۆڕانکارییەکانی شەڕ لە سووریا

نوێترین گۆڕانکارییەکانی شەڕ لە سووریا

مێدیا عەرەبییەکان بە ڕووماڵی گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە سووریا و بەتایبەتی حەلەب لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو سەرچاوەی سەربازی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز ڕایانگەیاند کە دیمەشق چاوەڕوانی جێگیر بوونی جیهازاتی سەربازی ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە سووریا لە 72 کاتژمێری داهاتوون.

هەواڵنێری ئەلمەیادینیش ڕاپۆرتی دا کە تیرۆریستەکان کۆنترۆڵی زیاتر لە 40 لەسەدی گەڕەکە ڕۆژاواییەکانی شاری حەلەب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریایان بەدەستەوە گرتووە.

سەرچاوەیەکی سەربازیش لە داخرانی فڕۆکەخانەی حەلەب و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکان لە ئەو فڕۆکەخانە هەواڵی دا.

هەوڵنێری ئەلجەزیرەش هەواڵی دا کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا پێکدادان لە نێوان تیرۆریستەکان و هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە دەڤەری حەلەب درێژەی هەبووە.

شرۆڤەکارانی سەربازی ڕادیۆ ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر سووریا و هەوڵەکانی ئەوان لە دژی بەرخۆدان لە قازانجی ئیسرائیلە.

ئەو شرۆڤەکارە زایۆنییە زیادی کرد کە لە حەلەب ناوەندێکی ێکۆڵینەوەی زانستی سەر بە حکومەتی سووریا هەیە کە لە بواری پیشەی بەرگری ئەو وڵاتە و بەرهەمهێنانی جیهازاتی بەرگری چالاکی دەکات کە ئێستا لە کۆنترۆڵی تیرۆریستەکانە و تێلاڤیڤ ئەبێ بە وردی ئەو گۆڕانکاریانە چاوەدێری بکات.

News ID 52910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha