بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی 21، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی کرد کە سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا بەتواوەتی ئەمنە.
ناوبراو زیادی کرد: دابینی ئاسایشی تەواوی سنوورەکانی عێڕاق یەکمایەتی ئێمەیە. جیهازاتی هێزە عێڕاقییەکان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە جێگیر کراوە. ئەو چەکانە بریتین لە نوێترین جیهازاتی سەربازی و سنوورەکان بە درۆنیش چاوەدێری دەکرێن.
ڕەسووڵ زیادی کرد: لە پشت هێزی سنوورەوانی عێراقیش هێزەکانی ئەرتەش بۆ دابینی ئاسایشی ئەو ناوچە جێگیر کراوە. هێزە چەکدارەکانی عێراق بەردەوام ئۆپراسیۆنی چاوەدێری بەسەر سنوورەکان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو وتی: دەزگا ئەمنییەکانیش جووڵەی تیرۆریستەکانی لە ژێرچاوەدێرییە و ئەگەر ئەوان بیانەوێت خۆیان بگەیێننە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ کاردانەوەی بەهێز و قایمی ئێمە بەرەوڕوو دەبنەوە.
ڕەسووڵ وتیشی: لەم دواییەدا لە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق لە ناوچەی وادی حوران لانیکەم شەش تونێلی پاشماوەکانی داعش تێکشکێندراوە.
Your Comment