AP ١٤٠١ بەفرانبار ١١ ١١:١٠

لە مانۆڕی زوولفەقار ١٤٠١ ی ئەرتەش ئەنجام درا؛

تێکشکاندنی درۆنی هێرشبەر بە سیستەمی تاکتیکی " مێرساد" ی ئەرتەش

تێکشکاندنی درۆنی هێرشبەر بە سیستەمی تاکتیکی " مێرساد" ی ئەرتەش

سیستەمی مووشەکی تاکتیکی خۆجەیی مێرساد لە قۆناغی سەرەکی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ ی ئەرتەش، بە هاویشتنی یەک مووشەک، توانی درۆنی هێرشبەر تێکبشکێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە قۆناغی سەرەکی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ ی ئەرتەش، لە ئۆپراسیۆنێکی شەوانەدا، درۆنی هێرشبەر لە ڕۆڵی هێزی دوژمن کە دەیەویست نزیکی هەرێمی ئاسمانی ئێران ببێتەوە لەلایەن ڕاداری سیستەمی مووشەکی تاکتیکی خۆجەیی مێرسادەوە لە مەودای ١٥٠ کیلۆمەتری و لە بەرزایی ٢٥ هەزار پێیی کردە ئامانج و تێکشکا.

ئەو سیستەمە ئەو تواناییەی هەیە کە کە کەمتر لە ٧ خولەکدا جێگیر ببێت و دوای هاویشتنی مووشەک لە هەمان ماوەیەدا شوێنگەی خۆی بگۆڕێت.

News ID 44603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha