بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزيری دەرەوەی ئێران و چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوولایەنە و پرسە گرینگە ناوچەییەکانیان لێک دایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەلی باش و ئەرێنی پێوەندی دوولایەنەی ئێران و تورکیا لە قووڵ بوونەوەی زیاتری پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە بەتایبەتی لە بواری ئابووری،بازرگانی و فەرهەنگی پێشوازی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە چارەسەری کێشە ناوچەییەکان و هێنانی ئاسایش بۆ ناوچەکە جەختی کرد.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سووریا جەختی کرد: تەنیا بە هاوکاری و هاوئاهەنگی نزیکی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە کە بەستێنی ئاسایشی سەقامگیر خۆش دەبێت.
بۆچوونی ئێوە