بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، دوای رووداوی ناحەزی ڕفاندن و شەهادەتب مەولەوی عەبدولواحد ڕیگی لە پەیامێکدا جەختی کرد: ئەو شەروورانەی کە ئەم جەنایەتەیان کردووە مزۆرانی ڕوو ڕەشن کە چوونەتە خزمەت دوژمنەکانی سەعادەتی هاووڵاتیانیان.
پەیامەکەی رێبەری بەم شێوە بڵاو بووەتەوە؛
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕووداوی ناحەزی رفاندنی جەنابی مەولەوی عەبدولواحد ڕیگی رحمةالله علیە و شەهید کرانی ئەم زانا خێرخواز و دلێرە بووە هۆی داخ و دڵگران بوونم.
ئەو شەروورانەی کە ئەم جەنایەتەیان کردووە مزۆرانی ڕوو ڕەشن کە چوونەتە خزمەت دوژمنەکانی سەعادەتی هاووڵاتیانی بەلووچ و یەکگرتنی نەتەوەکانی ئێران.
ئەرکی دەزگا بەرپرسەکان بەدواداچوون و سزادانی جەنایەتکارانە و دەبێ بەپەلە و جیدی ئەنجام ببێت.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم شەهیدە و هەموو خەڵکی بەلووچستان بە تایبەت خاش و ئیرانشار دەکەم و رەحمەتی خوای گەورە بۆ هەموان دەخوازم.
Your Comment