AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٥:٤٥

فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا ڕایگەیاند؛

وردەکارییەکانی هێرشی سوپا بۆ سەر گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان

وردەکارییەکانی هێرشی سوپا بۆ سەر گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان

فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهدای سپا هەندێک شرۆڤەی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنی سپا لە دژی گرووپە دژبەرە جودایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلو فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدوشوهەدای سپا لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنی سپا لە دژی گرووپە جودایی خوازەکانی نیشتەجێی هەرێم وتی: ئێمە بنکەی ئەو گرووپانەمان لە قووڵایی 70 تا 80 کیلۆمەتری کردە ئامانج.

ناوبراو وتی: ئەو گرووپانە لە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئاگرتێبەردان لە بانکەکان، کوشتن و هێنانی چەکی جەنگی بۆ ئێران ڕۆڵیان هەبوو.

ئۆسانلو ڕایگەیاند: دوای هێرشی دوایین جارمان بەرپرسانی هەرێم داوای ماوەیان کردبوو تا ئەو گرووپانە کۆ بکاتەوە بەڵام ئەوان پابەندی بەڵینەکەیان نەبوون و ئەو گرووپانە سنوورەکانیان چۆڵ نەکرد. ئەو ناوەندانەش کە پێشتر کرابوونە ئامانج، لە شوێنگەلێکی دیکە جێگیر کران کە ئەوانەش ناسرانەوە و ئەمڕۆ کرانە ئامانج.

News ID 44127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha