AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١ ١٢:١٤

سەرۆکی گشتی دادگای کوردستان:

سزانامەی تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی "شلێر رەسووڵی" دەرکرا

سزانامەی تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی  "شلێر رەسووڵی" دەرکرا

سەرۆکی گشتی دادگوستەری کوردستان لە دەرکرانی سزانامەی تۆمەتباری دۆسیەی خوالێخۆشبوو شلێر رەسووڵی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن حسێنی لە دەرکرانی سزانامەی تۆمەتباری دۆسیەی خوالێخۆشبوو شلیر رەسووڵی هەواڵی دا و ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، بڕیاری کۆتایی و سزانامەی دۆسیەکە لە یەک مانگدا ئەنجام درا.

هەروەها وتیشی: دۆسیەکە بۆ لێپێچینەوە و دەرکرانی دەنگ بە تۆمەتەکانی کوژرانی بە ئەنقەست، سێ جار رفاندنی کەس، زۆربێژی بە چەقۆ و بریندار کردنی بە ئەنقەست نێردرایە دادگای سزادانی پارێزگای کوردستان.

ناوبراو جەختی کرد: بە سەرۆک و راوێژکاری لقی دادگای سزادانی پارێزگا جەخت کراوە تا دۆسیەکە لە باری یاسایی و لە کۆرتترین کاتدا سزای بۆ دەربکرێت.

News ID 43882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha