بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شۆرڤەیی کۆردیل لە ڕاپۆرتێکدا هەوڵی دا لەسەر دەستە پشت پەردەکانی قاچاخی وزە لە سووریاوە بۆ عێراق باس بکات و لەم نێوانەدا، ڕۆڵی سەربازانی ئەمریکای بەرچاو کردەوە کە لە درێژەدا بەشگەلێک لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە؛
سەرەڕای ئەوەی کە عێراق و سووریا زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە بەڵام نزیک نیوەی ئەو داهاتە لە کردەوەدا لە کۆنترۆڵی هیچکامە لە ئەو دوو وڵاتە نییە. لە ماوەی ئەو ساڵانە، نەبوونی کۆنترۆڵی بەربڵاو بە سەر سنوورەکاندا، هەڕەشەی ئەمنیەتی وەکوو بوونی داعش لە ئەو ناوچە هێناوەتە ئاراوە.
قاچاخ لە سووریاوە بۆ شارە سنوورییەکانی عێراق یەکێکی دیکە لە کێشە بەرچاوەکان لە بواری نەبوونی کۆنترۆڵی سنوورەکانە کە هەم هەڕەشە و هەم دەرفەتێکە بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا کە هێزەکانی لە دوو لایەنی سنوورە چالاکی دەکەن.
ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت و قاچاخی دەکات
سوپای ئەمریکا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆنترۆڵی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەتایبەتی سنوورەکانی فیش خابور-سێماڵکا، سنووری نایاسایی ئەلوەلید لە نێوان هەرێمی کوردستان و خاکی سووریا کە ئێستا لە کۆنترۆڵی ئەمریکا و هەروەها سنووری ئەلمەحمودیەی لە کۆنترۆڵ دایە. هەمووی ئەو سنوورانە بە ناوچەگەلێک بەستراون کە نەوتی خاوی سووریاش بە دەستێوەردانی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ باکووری عێراق قاچاخ دەکرێت.
درۆنە سیخوڕییەکان بە شێوەی ئاسایی لەسەر ئاسمانی ئەو سنوورانە گەشت دەکەن و ئاسایشی ئەو ناوچە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە سپێردراوەتە کۆمپانیا ئەمنیەتییە تایبەتەکان.
ئەرکی سەرەکی ئەو کۆمپانیاگەلە بەس گواستنەوەی جیهازاتی لۆجستیکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بەڵام لە راستیدا بەرپرسیاتی دابین کدنی ئاسایشی گواستنەوەی نەوتی سووریا بۆ خاکی عێراقیان لە ئەستۆیە.
سەرچاوە خێڵکەییەکانیش پشت راستی دەکەنەوە کەو ئەو هێزانە بە بیانووی دابینی ئاسیاشی ئەو ناوچە چالاکی نایاسایی دەکەن و هەر هەفتە دەیان لۆری کە نەوتی قاچاخی سووریا دەگوازنەوە بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکان یان کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە سنووری دەپەڕنەوە.
شوانەکانی ئەو ناوچەش ئەو پاگەندە پشت ڕاست دەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە نەوتی سووریا دەگوازرێتەوە بۆ بنکەی سەربازی حەریر لە هەولێر. ئەو ئۆپراسیۆنە لە قازانجی کۆمپانیای نەوتی کوردی "کار گرووپ" هی شێخ باز کەریم بەرزنجی کە لە راستیدا نزیک لە بنەماڵەی مەسعوود بارزانی ، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، ئەنجام دەدرێت.
بەرزنجی هەروەها پێوەندی نزیک و پتەوی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە سووریای هەیە؛ تا جێگایەک کە ئەندامانی ئەو گرووپە پارێزوانی لە کاروانە نەوتییەکانی سووریا دەکەن.
دیپلۆماتێکی پێشووری عێراقیش لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کۆریدۆل جەختی کرد کە دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا بە هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووری ئەمریکا چڕ بووەوە. لە ئەو کاتەدا، ئەو بە بەرپرسانی عێراقی وت: نەوتی سووریا کەمترین نرخێکە کە لە بەرانبەر بەشداری واشنتۆن لە بەرەنگار بوونەوەی داعش ئەبێ بیدات.
بە پێی ڕاگەیاندنی کەسانی خۆجەیی سووریا لە سەفەری کاروانە نەوتییەکان کەمتر لە 70 بۆ 100 نەوتهەڵگر بۆ گواستنەوەی نەوت بەکار دێن.
عێراق چەندە ئاگاداری ئەو بابەتەیە؟
بە وتەی سەرچاوەگەلێک لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سەربازی کە بانترین پۆستی سەربازی و ئەمنیەتی لە عێراق دێتە ئەژمار، کاری هەواڵگری سوپای ئەمریکا تەنیا پێشکەش کردنی هەندێک وێنەی ئاسمانی لە بوونی داعش لە کوێستانەکانی باکووری عێراق بە هێزە عێراقییەکانە.
بەرپرسانی عێراقی لەم دواییەدا هەنگاوی ئەرێنی باشیان ئەنجام داوە. بۆ نموونە، دیداری ئەم دواییەی سنوورەوانانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەفسەرانی سوپای سووریا-بەغدا بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان و تۆکمە کردنەوەی سنوورەکان لە بەرانبەر تیرۆریزم و گرووپەکانی قاچاخ یەکێک لە ئەو بابەتانە بوو. ئەو ڕووداوە یەکەم دیدار لە جۆری خۆی لە ساڵی 2021ە.
بەڵام سەرەڕای ئەو هەنگاوە ئەرێنیانە سەرنەکەوتنی بەغدا لە سەرکوتی گواستنەوەی نایاسایی نەوتی سووریا بۆ عێراق، ئەو شێوەی بیر کردنەوەی داوەتە هەندێک لایەنی عێراقی کە دەوڵەتی مستەفا کازمی کە گوایە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.
Your Comment