AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٣ ٠٨:٥٣

کەنعانی:

هەوڵەکان بۆ پێشێل کردنی سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە

هەوڵەکان بۆ پێشێل کردنی سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە هەندێک گەمارۆکان لە بواری پێوەندییەکان وتی: هەوڵەکان بۆ پێشێل کردنی سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە هەندێک گەمارۆکان لە بواری پێوەندییەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسی: ئەمریکا بەردەوام بەدوای لاواز کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ئێران بووە و ئاڵبەت نەگەییشتووەتە ئامانجەکەشی.

ناوبراو زیادی کرد: بە کەم کردنەوەی چەند گەمارۆ هاوپەیوەند بە پێوەندییەکان و لە هەمان کاتدا هێشتنەوەی ئەوپەڕی گوشارەکان، ئەمریکا بەدوای ئامانجە دژە ئێرانییەکانی خۆیەتی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا جەختی کرد: هەوڵەکان بۆ پێشێل کردنی سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.

News ID 43593

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha