AP ١٤٠١ خەرمانان ٣١ ١٠:٠١

سەرلەشکەر باقری:

ئێران بە هیچ شێوەیەک گۆڕینی سنوورەکان لە ناوچەکە قبووڵ ناکات

ئێران بە هیچ شێوەیەک گۆڕینی سنوورەکان لە ناوچەکە قبووڵ ناکات

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: گۆڕانکاری لە سنووری وڵاتانی ناوچەکە قبووڵ ناکەین و بە وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەڵێین کە کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕژی هێزە چەکدارەکان لە تاران، وێڕای بەرزڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز، بە ئاماژە بە ئەوەی کە گەلی ئێران بەردەوام گەلێکی ئاشتیخواز بووە، وتی: هێزی سەربازی ئێمە بەس بۆ بەرگرییە و ئەمڕۆکە بە پشتی خودا هەوا، زەوی، دەریا و فەزا و بەش بە بەشی هێزە چەکدارەکان، هێزی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات.

سەرلەشکەر باقری ئاماژەی دایە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان و بە جەخت لەسەر ئەوەی کە چەندین جار ڕامانگەیاندووە، گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ناوچەکە قبووڵ ناکەین، وتی: بە ئەو دوو وڵاتە دەڵێین کە کێشەکانیان لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: چاوەڕوانین کە وڵاتەکانی پەراوێزی کەنداوی فارس وشیاری ئاژاوەگێڕی ئیسرایئلییەکان بن، بوونی ئیسرائیلییەکان هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە و هەموو ناوچەکە لە ژێر چاوەدێریماندایە و ئەگەر هەڕەشەیەک ببینین ئەوا بە تەواوی هێزەوە بەرەڕووی دەبینەوە.

News ID 43572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha