AP ١٤٠١ خەرمانان ٣٠ ١٢:٤٣

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

ڕاستییەکانی بەرەڤانی پیرۆز ئەبێ بگاتە گوێی گەنجان

ڕاستییەکانی بەرەڤانی پیرۆز ئەبێ بگاتە گوێی گەنجان

ڕێبەری ئێران بە وتنی ئەوەی کە نەوەی نوێ زۆر ئاگاداری بابەتەکانی بەرەڤانی پیرۆز نین، وتی: ئەبێ کارێک بکەین بەرەی ئەمڕۆش لە ئەو ڕووداوانە ئاگادار ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز، کۆمەڵێک لە فەرماندە و گیانفیدایانی بەرەڤانی پیرۆز و بنەماڵەی شەهیدان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت:

ڕێزگرتن لە ئەو کەسانەی کە لە بەرەڤانی پیرۆ بوون، ئەرکی هەمووانە. بەرەڤانی پیرۆز خولێکی پڕ لە ڕووداو و پڕ مانایە و لە ئەو ڕووداوانەیە کە بۆ دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەینێ خاوەن بەرهەمە.

هەرچییەک کات تێبپەڕێت و کارەکان باش و تەواو بێت دیسان زانین زیاتر دەبێتەوە و بەرەڤانی پیرۆز زیاتر دەناسرێت.

نەوەی نوێ زۆر ئاگاداری بابەتەکانی بەرەڤانی پیرۆز نین. قسەم ئەوەیە کە هەر ئەو جۆرە کە من و ئێوە لە ڕووداوەکە بووین و بابەتەکە دەزانین ئەبێ کارێک بکەین نەوەی ئەمڕۆش ئەو ڕووداوانە بزانن.

من تا ڕادەیەک لەگەڵ گەنجان پێوەندیم هەیە و دەبینم کە هەندێک جار لە گفتوگۆکاندا زۆر لە پرسەکانی بەرەڤانی پیرۆز ئاگادار نین.

ڕاستیگەلێک کە سەبارەت بە بەرەڤانی پیرۆز ئێمە لەسەری قسە دەکەین ئەمڕۆبەس پاگەندەیەک نییە، بەڵکوو لایەنی بەرانبەر خۆشی دانی پێدا دەنێت.

ڕۆژێک ئێمە دەمانگوت کە هەموو وڵاتەکان لە شەڕی سەپێندراو بەسەر کۆماری ئیسلامی شەڕیان دەکرد، ئەمڕۆ هەموو وڵاتەکان ئەو بابەتە پشت ڕاست دەکەنەوە.

هێرشی ئەو وڵاتانە بۆ سەر سیستەمی شۆڕشگێر تەواو ئاسایی بوو، چونکوو ئەوان لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تونسی تووڕە بوون.

دەستکەوتێکی بەرەڤانی پیرۆز یەکگرتوویی بوو؛ بەرەڤانی پیرۆز هات و خەڵکی یەکپارچە و یەکگرتوو کردەوە.

بابەتی هێزی سەربازی ئێران یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی بەرەڤانی پیرۆز بوو.

ئەگەر بەرەڤانی پیرۆز نەبوایە ئەگەری هەبوو تەنانەت سوپا بە ڕوالەتیش نەمێنێتەوە.

بەرپرسانی سەربازی، دەوڵەت و مەجلیس ئەبێ بزانن کە پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان کارێکی گرینگە.

بەرەڤانی پیرۆز بنەمایەکی بۆ گەلی ئێران سەلماند کە پاراستنی وڵات و وەدەرنانی دوژمن بە بەرخۆدان دەست دەخرێت ، نەک ڕادەست بوون.

خۆشەویستی هێزە چەکدارەکان تا کاتێک درێژەی هەیە کە خێرایی پێشکەوتن کەم نەبێتەوە. نابێت بوەستین؛ وەستان واتا دواکەوتن.

بەرپرسانی سەربازی، دەوڵەت و مەجلیس ئەبێ بزانن کە پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان بابەتێکی گرینگە.

ئەو هەست بە بەرخۆدانە بووە هۆی ئەوەی کە هەم متمانە و باوەڕ بە خۆبوونی ناوخۆیی دروست بێت، هەم دوژمنی فێر کردن کە لە بڕایرەکانیدا هێزی ناوخۆیی و بەرخۆدانی وڵات لەبەرچاو بگرێت.

ڕاستییەکی دیکە گێڕانەوەی راستەوڕاستی شەڕە، گەنجان و تازەلاوانی ئێمە بە هەمان چاوەوە بڕواننە بەرەڤانی پیرۆز کە ئێوە فەرماندەکانی بەرەڤانی دەڕوانن پێیدا.

News ID 43565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha