بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە دهۆک ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لە عمادیە لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد: شەڕکەرەکانی تورکیا هەروەها ناوچەگەلێک لە گوندەکانی "کۆدرزی"، "سکێری" و " وادی سیفا" یان کردووەتە ئامانج.
تورکیا چەندین ساڵە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە یەکپارچەیی خاکی عێراقی پێشێل کردووە و دەیکات. ئەنقەرە هەموو ڕۆژێک ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و ناڕەزایەتیەکانی عێڕاق هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
Your Comment