2.9 ملیۆن زیارەتکار بۆ ئەربەعین چوونەتە عێراق/950 هەزار کەس گەڕاوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزی ئینتزامی لە چوونە دەرەوەی 2.9 ملیۆن زیاتەرکار و گەڕانەوەی زیاتر لە 950 هەزار زیارەتکار هەواڵی دا و جەختی کرد: کەسانێک کە بلیتیان وەرگرتووە بە سەردانی ئیدارە پێوەندیدارەکان پاسپۆرتیان بۆ دەربکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ئەشتەری وێڕای تاوتوێ کردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری نێودەوڵەتی شەلەمچە لە دەسپێکی گەڕانەوەی زیارەتکاران هەواڵی دا و وتی: بە پێی دوایین ئامارەکان نزیک بە دوو ملیۆن و 900 زیارەتکار لە دەرەوەی ئێران و زیاتر لە 950 هەزار هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە.

ناوبراو وتیشی: هیچ جۆرە کێشەیەکی ئەمنیەتی لە سنوورەکان و ڕێگای پێوەندییەکان بوونی نییە ئەگەرچی زیارەکار زۆرە و قەرەباڵغی هەیە بەڵام هاتوچۆ ڕەوانە.

News Code 43483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha