AP ١٤٠١ خەرمانان ١٨ ١٥:٤٠

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بێ بنەمایە

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بێ بنەمایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی ئەو پاگەندانەی لە کۆبوونەوەی ۱۵۳ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بڵاو‌کراوتەوە. درۆیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ێێران رایگەیاند : هەموو ئەو پاگەندانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران سەبارەت بە سێ دوورگەی ئێرانی دەوت کهرێت، بێ بنەمایە.

وتیشی: دوورگەکانی ئەبوو مووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشێکی جیانەکراوە لە خاکی ئێرانە.

ئەوەشی وت: مەخابن هەندێ وڵاتی ئەندامی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس لە بری چاکسازی کردن لە هەندێ سیاسەتی ناکارامە و شکست خواردوو، سوورن لە سەر چەواشەکاری و قسەی دووپاتە و وەڕەزکەر.

News ID 43447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha