بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیک بە دوو هەفتە ماوەتە ئەربەعین و ئەمساڵ لە پاڵ سنوورەکانی مێهران، شەلەمچە و چەزابە، سنووری خەسرەوی، حاجی ئۆمەرانیش بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین ئامادە کراوە.
پێش بینی دەکرێت ڕۆژانە زیاتر لە 15 هەزار کەس لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆ بکەن، هەر بە ئەو بۆنەشەوە ژێرخانەکانی پێشوازی و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە خۆش کراوە.
Your Comment